Skip to content

متمانەی نیبۆش(NEBOSH)مان بەدەستهێنا

    متمانەی نیبۆش(NEBOSH) مان بەدەست هێنا لە سەر ئاستی عێراق, کۆرسەکانی نیبۆش بەم زوانە لە سەنتەرەکەماندا دەست پێ دەکات!

    پاش ئەوەی زیاد لە 12 ساڵ ئەزمون لە راهێنان و 8 ساڵ ئەزمونی بەردەوام لەگەڵ خولەکانی ئایۆش بۆسەلامەتی و تەندروستی، توانیمان ببینە سەنتەری باوەڕپێکروای نیبۆش(NEBOSH ) لە سەر ئاستی عێراق، کە هەنگاوێکی گرنگە و کارئاسانییەکی زۆر بۆ هەموو خوازیارانی خولەکانی نیبۆش دەکات لە هەرێمی کوردستان و هەموو عێراقدا.
    شایەنی باسە پەیمانگای ڤیوگروپ وەک بەشێک لە کۆمپانیای ڤیو پایەنیر هەمیشە لەهەوڵی پێشکەشکردنی نوێترین خزمەتگوزاری بووە بۆ بواری ڕاهێنان بەگشتی و سەلامەتی و تەندروستی بەتایبەت.
    لە داهاتودا ئەو کۆرسە جیھانیە لەسەنتەرەکەمان لەلایەن ڕاھێنەری باوەرپێکراوی لۆکاڵەوە ئەوترێتەوە و چیتر پێویست ناکات سەردانی دەرەوەی کوردستان بکەیت بۆ بەدەست ھێنانی بروانامەی نیبۆش.

    ڕاهێنەری سەرەکی کۆرسەکان ئەندازیاری ڕاوێژکار (شوان کەمال محەمەد, Gradiosh , Idipnebosh) دەبێت بە ئەزموونی زیاتر لە 20 ساڵ لە کاری بەردەوام لە بواری سەلامەتی و ڕاهێناندا.

    پیرۆزبایی لە ستافی کارگێڕی و بەشی سەلامەتی و ڕاهێنەران دەکەین بۆ بەدەستهێنانی ئەم متمانە گرنگە.

    بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەی خوارەوە:-
    07715610501
    07715610502
    07701542937