مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی چۆن بووه؟
له ڕێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كه‌وه كه به‌فه‌رمی ده‌ست ڤیوپایه‌نیر كه‌وتووه توانیمان وه‌ك كارێكی سه‌ره‌تایی نه‌خشه‌یه‌كی به‌شه سه‌ره‌كییه‌كانی مزگه‌وتی گه‌وره بكێشینه‌وه كه نزیكه‌ی 105 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئاماده كراوه.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی :
-ڕوبه‌ری گشتی مزگه‌وت نزیكه‌ی 4000م2 بووه له كاتێكدا ئێستا نزیكه‌ی 6000م2 ده‌بێت.
- زۆر به‌ڕونی جێكه‌وتی گۆڕی میرانی بابان -كه ڕوبه‌ره‌كه‌ی نزیكه‌ی 120م2 ده‌بێت- دیاره كه بینایه‌كی جیاوه‌زه له پاڵ حه‌ره‌می مزگه‌وتدا و به كراوه‌یه‌ك كه پانتاییه‌كه‌ی نزیكه‌ی 5م ده‌بێت له هه‌یوا‌نی مزگه‌وته‌كه‌ی جیاكردۆته‌وه. هه‌روه‌ها گومه‌زییه‌كی تایبه‌ت له‌سه‌رگۆڕه‌كانه، كه تیره‌كه‌ی نزیكه‌ی 4.5م ده‌بێت و ته‌نها گومه‌زی ئه‌م مزگه‌وته‌یه.
هه‌روه‌ك ئاشكرایه چه‌ند گۆڕێكی بنه‌ماڵه‌ی بابانه‌كان كه‌وتۆته ژێر ئه‌م گومه‌زییه‌و دیارترینیان گڵكۆی عه‌بدوڕڕه‌حمان پاشای بابان كه وه‌ك حسێن نازم به‌گ له ده‌رهه‌قیدا ده‌ڵێت ” ئه‌گه‌ر ئیبراهیم پاشا ئه‌و كه‌سه‌بێت كه سلێمانی دروستكردووه، ئه‌و‌ا عه‌بدوڕڕه‌حمان پاشا ئاوه‌دانكه‌ره‌وه‌یه‌تی”
-به‌شی پشته‌وه(پاشكۆ)ی مزگه‌وت و خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیكه‌ی تێدابووه و دوور نییه مه‌دره‌سه‌و كتێبخانه‌كه‌ی شێخ مارفی نۆدێیش هه‌ر له‌م جێگایه‌دا نه‌بووبێت (پێش ئه‌وه‌ی ئینگلیز بیسوتێنێت)، هه‌روه‌ها حوجره‌ی خودی كاك ئه‌حمه‌دی شێخی تێدابووه و كه‌پاش وه‌فاتی بووه گۆڕ و مه‌زارگه‌كه‌ی. كه هه‌موو ئه‌م پاشكۆیه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ڕوبه‌ره‌كه‌ی نزیكه‌ی 700م2 بووه لاكێشه‌یه‌كی ڕێك و گۆشه وه‌ستاو نییه. - حه‌ره‌می مزگه‌وت كه نزیكه‌ی 1500م2 بووه و دواتر پێده‌چێت له‌ڕوكاری قیبله‌وه به‌شێكی به‌ر جاده كه‌وتبێت.
- حه‌وزی ده‌ستنوێژ له حه‌وشه‌ی مزگه‌وتدا كه ڕوبه‌ره‌كه‌ی نزیكه‌ی 40م2 بووه و جێكه‌وته‌كه به ته‌واوی ڕوونه.
- شوێنی ده‌ستشۆر(ته‌والێت) و پێده‌چێت خزمه‌تگوزاری تریشی له خۆگرتبێت.
- مناره‌ی مزگه‌وت كه نزیكه‌ی 28 ساڵ پێش ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه بنیاتنراوه.
- ئاماژه‌یه‌كی ڕوون هه‌یه كه له ته‌نیشت(به‌شی ڕۆژئاوای) حه‌وزه‌كه‌وه شوێنێكی داڕوخاو بونی هه‌بوبێت كه نازانین خانوو بووه یان به‌شێكی دیكه‌ی خزمه‌تگوزاری سه‌ر به مزگه‌وته‌كه بووه.
له هه‌وڵی لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاترداین له‌سه‌ر ئه‌م ساغكردنه‌وه‌یه كه بتوانین له داهاتوودا ورده‌كاری زیاتری له‌سه‌ر بڵاو بكه‌ینه‌وه.
سه‌رچاوه: - به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه به فه‌رمی ده‌ستمان كه‌وتووه ولای خۆمان پارێزراوه و له ئاینده‌دا ورده‌كارییه‌كانی بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.
- تێبینی: ده‌رگای دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ی (سیتی لاب) و (ڤی‌و پایه‌نیر) بۆ هه‌مووان واڵایه به‌مه‌رجێك ئاماژه به ناوی(City Lab) و (View Pioneer) بكرێت وه‌ك كه‌مترین ڕێز له ماندووبونمان.