لە یادی 240 ساڵەی بونیادنانی سلێمانیدا شوێنەواری تەلەگرافەکەی سلێمانی زیندوو دەکرێتەوە.
کۆمپانیای ڤیوپایەنیر بە شێوەی سیمینارێک بیرۆکەی زیندوو کردنەوەی شوێنەواری تەلەگرافەکەی شاری سلێمانی پێشکەش بە زانکۆی سلێمانی کرد و هەر لە کۆبونەوەکەدا سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بەڕێز د. کۆسار موحەممەد عەلی پێشنیارەکەی قبوڵکرد و بڕیاری جێبەجێکردنی دا.
شایەنی باسە بە ئامادەبوونی سەنتەری هاماهەنگی زانکۆو کۆمەڵگا و بەشێک لە مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی پەیوەست بە بابەتەکەوە و نوێنەری کەرتی حکومی و کەرتی تایبەت لە شاری سلێمانی بە سیمنارێک کە لە لایەن بەڕێوبەری ڤیو پایەنیر ئەندازیار عادل لەتیف مەولەوی یەوە کۆمەڵێکی لە بەرچاو بەڵگەی دێرینی ڕەسەن، چاپکراوی کۆن و نەخشە و وێنەی نەبینراو کە لە وڵاتانی دەرەوە دەستخراون وبەڵگەی هەبوونی تەلەگرافن لە سلێمانی و نەخشە و جێکەوتی معالمە گرنگەکانی ئەم بابەتەن بە گشتی خستە ڕوو.
ئەم هەنگاوە -کە ڤیو پایەنیر بە خۆبەخشی و لە ئەنجامی کۆکردنەوەی داتا و زانیاری چەند ساڵێک کارکردن لەسەر بودجەی خۆی ئەنجامی داوە- پاش ئەوە دێت کە ڤیوپایەنیرلە مانگ ئەیلولی ئەم ساڵدا بەڵگە سەرەتاییەکانی ئەم بابەتە پێشکەش بە پارێزگاری سلێمانی و لایانە پەیوەندیدارەکان کرد و بەڕێزیشیان بە هەمان شێوەی زانکۆی سلێمانی بابەتەکەیان بە گرنگ لە قەڵەم دا و جێبەجێکردنی بیرۆکەکەیان پێوێست زانی.