له‌میانی زنجیره كۆرسێكی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن ئەمڕۆ دەستکرا بە خولێکی دیزاینی ڕێگاوبان بۆ ئەندازیارانی بەڕێوەبەرێتیە جیاوازەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕێگاو بان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی سلێمانی. لە سەرەتای دەستپێکردنی خولەکەدا بەڕێز ئەندازیار محمد جلیل ب. گشتی ئاماژەی بە مەبەست و ئامانجی خولەکەدا کرد. پاشان ئەندازیار عادل مەولەوی ئاماژەی بە ناوەڕۆکی کۆرسەکان کرد کە دەکرێتەوە بۆ بەشداربوان. دواتر ئەندازیار کاروان حەمە ئەمین تیشکی خستە سەر چۆنیەتی هەلبژاردنی بابەتەکانی کۆرسەکان کە بە هاوبەشی و ڕاوێژی وەزارەت دانراوە. شایه‌نی باسه خوله‌كه خۆی له (حه‌وتجۆر خولی یه‌ك له‌دوای یه‌كدا ده‌بینێته‌وه) و ئه‌مڕۆ خولی ڕاهێنانی ڕێگاو بان به‌شی تیۆری لەلایەن د. چرۆ حەیدەرە ده‌ستی پێكرد کە به‌ڕێزیان خاوەنی بڕوانامەی دکتۆران لە پلانین و دیزاینی ڕێگاو بان شایه‌نی باسه خوله‌كه به‌گشتی ماوه‌ی دوو مانگ ده‌خایه‌نێت.