
یەکێک لە شاکارە ئەندازیارییە ناوازەکان موزەخانەی ئایندە(متحف المستقبل) لە دوبەی!
ئەم مۆزەخانەیە لە بەرواری 22-2-2022 بەڕووی هاوڵاتیاندا کرایەوەو بە یەکێک لە 10 جوانترین مۆزەخانەکانی جیهان دادەنرێت.
شایەنی باسە ئەم مۆزەخانەیە لەلایەن( killa design&buro happold )ەوە دیزاین کراوە
بەیەکەم باڵەخانە دادەنرێت لە جیهاندا کە پایەی تێدا بەکارنەهێنراوە، ڕوبەرەکەی 30هەزار مەتر دەبێت و لە 7 نهۆم پێکهاتووە بە بەرزی 77مەتر.
ڕووکەشی دەرەوەی مۆزەخانەکە بە سێ وتەی بەناوبانگی شێخ (محمد بن راشد) ڕووپۆشکراوە و 1024 پارچە بەکارهێنراوە لە دیزاینکردنیدا.
هەروەها ئەم مۆزەخانەیە بڕی 4000مێگاوات وزە لە خۆرەوە وەردەگرێت.



