بەرواری (10/12/2022) به مه‌راسیمێك له زانكۆی سلێمانی و به ئاماده‌بوونی كۆمه‌ڵێك له‌دامووده‌زگا حكومی، ئه‌كادیمی، ڕۆشنبیران، كه‌رتی تایبه‌ت، ڕێكخراوه‌كان و ئه‌ندازیاران به‌گشتی سیتی لاب به پێشكه‌شكردنی كۆتا دوو پڕۆژه كۆتایی به وه‌رزی یه‌كه‌می كاركردنی له زانكۆی سلێمانی هێنا.
شایه‌نی باسه سه‌ره‌تا پڕۆژه‌ی: دیزاینی تۆڕی پاسكیل بۆ كه‌مپی نوێی زانكۆی سلێمانی(View Bike) پێشكه‌شكرا كه لایه‌ن به‌ڕێزد. چرۆ حه‌یده‌ره‌وه سه‌رپه‌رشتی كراوه.
دواتریش پڕۆژه‌ی به به‌ڵگه‌كردنی بینا و گه‌ڕه‌كه كۆنه‌كانی شاری سلێمانی پێشكه‌شكراو كه له لایه‌ن به‌ڕێز د. ئه‌مجه‌د محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغییه‌وه سه‌رپه‌رشتی كراوه.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی د.كۆسار محه‌مه‌د، و ڕاگری كۆلێجی ئه‌ندازیاری د. سیروان خورشید و سه‌رۆكی پێشوتری زانكۆی سلێمانی د. ره‌زا حه‌سه‌ن وتار پێشكه‌شكرا و جهختخرایه سه‌ر گرنگی هه‌ردوو پڕۆژه‌كه و گرنگی سیتی لاب و كاره‌كانی له ڕابردودا كه پێشكه‌شی شاری سلێمانی كردووه.
و له كۆتاییشدا وتاری ڤیوپایه‌نیر له لایه‌ن ئهندازیارعادل له‌تیف مه‌وله‌وییه‌وه خوێنرایه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه له ساڵی 2016 بۆ یه‌كه‌مین جار له كوردستان و عێراقدا بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی سیتی لابمان له زانكۆی ساكسیۆنی هۆڵه‌ندییه‌وه هێنایه شاری سلێمانی، وه‌ك به‌شێك له ڤیوپایه‌نیر دامان مه‌زراند.
دروست شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له كۆتایی هه‌مان ساڵدا بیرۆكه‌ی كردنه‌وه‌ی سیتی لابمان له ناو زانكۆی سلێمانییدا پێشكه‌ش به به‌ڕێزان كۆلێجی ئه‌ندازیاری و سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی كرد، كه مۆدێلێكی كاركردنی ته‌واو تازه‌بوو، كه‌رتی تایبه‌ت ئۆفیسێكی خزمه‌تگوزاری خۆبه‌خشی له ناو زانكۆی سلێمانییدا بكاته‌وه و به هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌ی به‌رن، خۆشبه‌ختانه ئه‌و پلان و ئامانجانه‌ی كه هه‌مانبوو ئه‌گه‌ر به ته‌واوییش له‌جێی تموحی هه‌ردوو لاماندا نه‌بوبێت، به‌ڵام تا ڕاده‌یه‌كی باش به هه‌موو لایه‌ك توانیمان سیتی لاب بكه‌ینه سه‌كۆیه‌كی هێنده كاریگه‌ر، كه ببێته خاڵی وه‌رچه‌رخان و بگره وه‌ك پردێكی نێوان زانكۆ و كه‌رتی تایبه‌ت له لایه‌ك و گرێدانه‌وه‌ی به كۆمه‌ڵگاوه له لایه‌كی دیكه‌وه كاربكات و بۆ هه‌میشه بیرۆكه‌كه له زانكۆدا جێگیر بكرێت.لای خۆیشییه‌وه به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی به ئاماده‌بووان دا كه پڕۆژه‌ی نوێ و بیرۆكه‌ی نوێ پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
له كۆتاییدا هه‌موو ئه‌ندازیارانی به‌شدار له پڕۆژه‌كه‌دا(ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی ئاماده‌بوون) كه له لایه‌ن زانكۆی سلێمانی و ڤیوپایه‌نیر و ڤیوگروپهوه به‌شداربوون هاتنه سه‌رسته‌یج و خۆیان به ئاماده‌بووان ناساند.
شایه‌نی باسه هه‌ر له مه‌راسیمه‌كه‌دا كتێبی (به به‌ڵگه‌كردن و بیناكۆنهكانی سلێمانی) به‌خشرا به ئاماده‌بووان كه قۆناغێكی گرنگی پڕۆژه‌كه بوو و له لایه‌ن پ.د. ئه‌مجه‌د قه‌ره‌داغییه‌وه نووسراوه.







